بببە بە براند
لەبری تەنها بزنس
بزنسە پارچەپارچەکەت بگۆڕە بۆ براندێکی یەکگرتوو بە ناسنامەیەکی ڕوون، شێوازێکی ڕێکخراو و ستراتیژی گەشەپێدانی پشت بەستوو بە داتا.
پێشبینی نمرەی هەڵسەنگاندن
ئەم هەڵسەنگاندنە بۆ کێ گونجاوە؟
بزانە ئایا هەڵسەنگاندنی براندەکەی ئێمە بۆ دۆخی ئێستای بزنسەکەت گونجاوە یان نا
گونجاوە ئەگەر
- بزنسێکی چالاکت هەبێت کە فرۆش و کڕیاری هەبێت
- ناوەڕۆک دروست دەکەیت بەڵام ئەنجامەکانت ناڕوون و پارچەپارچەن
- لۆگۆ و وێبسایتت هەبێت بەڵام ناسنامەی براندەکەت ڕوون نەبێت
- کڕیاران دەپرسن 'چی تۆ جیاواز دەکات؟' و وەڵامێکی ڕوونت نییە
- بڕیارەکانت زیاتر سۆزداریین نەک پێکهاتەیی و ستراتیژی
گونجاو نییە ئەگەر
- تەنها بیرۆکەیەکە و هێشتا نەبووەتە بزنس
- بەدوای گەشەی خێرادا دەگەڕێیت لە ڕێگەی بەڵێنی درۆ و فێڵەوە
- تەنها دیزاینی لۆگۆ یان ناوەڕۆکی بێ پلان و سەرپێییت دەوێت
نمرەی گونجانی تۆ
لەوانەیە ئەم هەڵسەنگاندنە بۆ دۆخی ئێستای تۆ گونجاو نەبێت.
بە وردی چی هەڵدەسەنگێنین؟
ئەم هەڵسەنگاندنە ٤ بوار و سێکتەری سەرەکی دەگرێتەوە کە تەریبن لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانمان
1. چەسپاندنی براند
هەڵسەنگاندنی ڕوونی پەیامی براند، جیاوازی، و ناسنامەی بینراو
ئایا پەیامی ئێستای بزنسەکەت ڕوونە یان نا؟
ئایا بزنسەکەت سنووری تایبەتی هەیە یان وەک هەمووانی تر دەردەکەوێت؟
ئایا بزنسەکەت ناسنامەیەکی بینراوی هەیە یان تەنها دیزاینی ناڕێک و پارچەپارچە؟
2. ژێرخانی دیجیتاڵی ناوەندی
هەڵسەنگاندنی گەشتی کڕیار، ناوەندەکانی بڕیاردان، و شێوازی یەکگرتوو
بینەرەکانت لە کوێوە دێن و پێویستە بگەنە کوێ؟
ئایا ناوەندێکی بڕیاردانت هەیە (وێبسایت/لاپەڕەی خزمەتگوزاری/ڕێڕەوی دیاریکراو)؟
ئایا لاپەڕە و کەناڵەکانت خاوەن شێوازێکی یەکگرتوو و هاوبەشن؟
3. بزوێنەرەکانی ناوەڕۆک و کەمپەین
پیاچوونەوەی یەکگرتوویی ناوەڕۆک، ئامانجی کەمپەین، و پێکهاتەی بڕیار-بنیاد
ئایا ناوەڕۆکەکانت خاوەن پەیامێکی جێگیر و یەکگرتوون؟
ئایا کەمپەینەکانت ئامانجدارن یان تەنها سۆزداریین؟
ئایا پێکهاتەی ناوەڕۆکەکەت لەسەر بنەمای 'بڕیاردان' داڕێژراوە یان تەنها کارلێک؟
4. چاودێری و پشتگیری
هەڵسەنگاندنی بڕیارە داتا-بنیادەکان، کۆنترۆڵی کوالێتی، و ڕێڕەوی گەشەی بەڕێوەبراو
ئایا بڕیارەکان لەسەر بنەمای داتا و هەڵسەنگاندنن یان تەنها گومان؟
ئایا سیستەمێکت هەیە بۆ کۆنترۆڵی کوالێتی پەیام و دیزاین؟
ڕێڕەوێکی گەشەی بەڕێوەبراوت هەیە یان هەموو مانگێک ڕێگەیەکی نوێ تاقی دەکەیتەوە؟
ئەنجامەکانی ئەم هەڵسەنگاندنە چی دەبن؟
دوای تەواوکردنی هەڵسەنگاندنەکە، تێڕوانینێکی گشتگیر و پێشنیاری کرداریت پێدەگات
شیکردنەوەی وردی کێشەکان
تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ تەحەدییە سەرەکییەکانی بزنسەکەت، نەک تەنها لیستێکی گشتی، بەڵکو زانیاری تایبەت بە بارودۆخی تۆ.
نەخشەڕێگای گۆڕانکاری بۆ براند
نەخشەڕێگایەکی هەنگاو بە هەنگاو بۆ گۆڕانکاری لەگەڵ قۆناغە دیاریکراوەکان، کات و ستراتیژییە کردارییەکان بۆ گەشتی براندەکەت.
پێشنیاری خزمەتگوزارییەکان
پێشنیاری پسپۆڕانە لەسەر ئەوەی بە چ جۆرە خزمەتگوزارییەک دەست پێ بکەیت لەسەر بنەمای ئەنجامە تایبەتەکانی هەڵسەنگاندنەکەت.
کەمکردنەوەی تێچووەکان
دیاریکردنی ئەو بڕگانەی کە ئێستا پێویست نین، ئەمەش یارمەتیت دەدات ڕێگری بکەیت لە خەرجییە هەڵەکان و جەخت بکەیتەوە سەر ئەوەی گرنگە.